دەمیرتاش بۆ ئۆندەر: نزا و دڵمان لای تۆیە، خۆشمان دەوێیت کاکی ئەزیز

KNN : Kurdish News Network
04:02 - 16/04/2025
کوردستان
+
-

دوای ئەوەی کە ئەندامێكی شاندی ئیمڕاڵی دەمپارتی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە دۆخی تەندروستی تێكچو،  هەر یەکە لە هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە، سەرۆک کۆماری تورکیا، سەرۆکی مەهەپە و سەرۆک شارەوانی ئیستەنبوڵ پەیامێکیان بڵاوکردەوە.


هەواڵ: (KNNC)


لەسەر تێكچونی دۆخی تەندروستی سڕی سورەیا ئۆندەر، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوی هەدەپە، پەیامێکی بڵاوکردەوە كە تیادا هاتوە؛ سەرباری ئەوەی ئۆندەر چەندیجار روبەڕوی هێرشی ناهەق و سوکایەتی بوەتەوە، بەڵام بەپێداگرییەوە بەردەوام بو بۆ هینانەدی ئاشتی و وتیشی، نزا و دڵمان لای تۆیە، خۆشمان دەوێیت کاکی ئەزیز.

 

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەمپارتی،  ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا هیوای زو چاکبونەوەی بۆ سڕی سورەیا ئۆندەر خواست و راشیگەیاند: باشترین پزیشكەكانی وڵات نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامداوە، ئێستا لە دەستێکی سەلامەت دایە. 

 

لای خۆشیەوە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە پەیوەندی بە پەروین بوڵدانەوە كردوە و هیوای زو چاكبونەوەی بۆ بوڵدان خواستتوە، هاوكات، نوری ئاسڵان، سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ بە وەکالەت  سەردانى سڕى سورەیا ئۆندەرى لە نەخۆشخانە كرد وتی: هەموان پشتگیری خۆیان بۆ ئۆندەر راگەیاندوە كە ئەوەش جێگەی دڵخۆشییە.

258 جار خوێندراوەتەوە