وزیری بەرگری ئیسرائیل رایدەگەیەنێت هێزەکانیان لە غەززە
و لوبنان و سوریا دەمێننەوە و نایانکشێننەوە، وەک فشارێکیش بۆسەر حەماس رێگە بە
هیچ هاوکارییەکی مرۆی نادەن بچێتە غەززەوە
هەواڵ:KNNC
سەرەڕای بەردەوامی هەوڵەکانی ناوبژیوانان بۆ دەستپێکردنەوەی
ئاگربەستە وەستاوەکەی نێوان ئیسرائیل و حەماس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاندوە؛ لەهەر هەلومەرجێکدا بێت ئەو شوێنانەی دەستیانبەسەردا گرتوە لە غەززە،
تێیدا دەمێننەوە و بەجێی ناهێڵن.
جگە لەوەی جەختی کردوەتەوە هێزەکانیان ناکشێننەوە لەو شوێنانەی تێیدان، دڵنیایشی
داوە لەوەی بە مەبەستی فشارخستنە سەر حەماس، ڕێگە بە هیچ هاوکارییەکی مرۆیی نادرێت
بچێتە غەززە .
ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی
ئیسرائیل لە مانگی ڕابردوەوە، هێزەکانی ئیسرائیل دەستیانگرتوە بەسەر ناوچەیەکی
فراواندا لە غەززە، ئەم هەنگاوەش بوەتە هۆی ئاوارەبونی زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی لە باشوور و بەدرێژایی
کەناراوەکانی غەززە خستوەتە ژێر فشارەوە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەوەشی راگەیاندوە؛ بەپێچەوانەی ڕابردوە، سوپاکەیان ئەو ناوچانە چۆڵ ناکات کە
پاکیانکردوەتەوە و داگیریانکردوە، لە دوای شکاندنی ئاگربەستەوە و ئاماژەی بەوەشکردوە سوپاکەیان لە ئێستادا لە 30٪ی غەززەی بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵ کردوە بەردەوامیش دەبن بۆ فراوانترکردنی ناوچەکانی ژێردەستیان و جەختیشیکردوەتەوە؛ هیچ
مەترسییەکی حەماسیان لەو ناوچانە نەهێشتوە.
کاتز ئاماژەی بەوەشکردوە، سوپای ئیسرائیل نەک تەنها لە غەززە
بەڵکو لە لوبنان و سوریاش ناوچەی ئەمنی دیاریکردوە، کە وەک بەربەستێک لە نێوان
دوژمندا دەمێنێتەوە.
145 جار خوێندراوەتەوە