وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە گفتوگۆیەکی بەسودمان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەکە کرد و ئەو دەتوانێت ڕۆڵێکی
گرنگ لە چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی ئەتۆمی ئێراندا بگێڕێت و ڕێبگرێت لە هەوڵەکان بۆ سەرنەگرتنی دانوستانەکان.
هەواڵ:KNNC
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەباس ئراقچی، وەزیری دەرەوەی
ئێران، وێنەی دیدارەکەی لەگەڵ ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی
وزەی ئەتۆمی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.
وەزیرەکەی ئێران
نوسیویەتی؛ گفتوگۆیەکی بەسودمان لەگەڵ گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەکە
کرد، کە ئێستا لە ئێرانە و ئاماژەی بەوەشداوە؛ "لە مانگەکانی داهاتودا ئاژانسەکە دەتوانێت
ڕۆڵێکی گرنگ لە چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی ئەتۆمی ئێراندا بگێڕێت".
ناوبراو بە
ئاماژەی بە هەندێک هەوڵداوە بۆ تێکدانی
دانوستانەکانی ئێستا و وتویەتی؛ لە دۆخێکی وادا کە کۆمەڵێک تێکدەر کۆبونەتەوە بۆ لەباربردنی
دانوستانەکان بونی گروسی گرنگە و پێویستە
بۆ گەیشتن بە ئاشتی.
عێراقچی
نوسیویەتی؛ ڕێبازی ئێمە متمانەکردنە بە گرۆسی لە ئەرکەکەیدا؛ "ئەرکێکە بۆ
دورخستنەوەی دەزگاکە لە سیاسەت و سیاسەتکردن و هێشتنەوەی سەرنجی لەسەر ئەرکە تەکنیکییەکانی".
سەفەری گرۆسی بۆ
تاران لە سەروبەندی خولی دوەمی گفتوگۆکانی ئێران و ئەمەریکا دێت و پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی ڕایگەیاندبو؛ ئێمە بەشێک
نین لە گفتوگۆی دوو قۆڵی نێوان بەڕێز ئەمەریکا و ئێران، بەڵام بێباک نین لەوبارەیەوە.
هەروەها وتبوشی؛"ئەوان زۆر باش دەزانن کە دەبێت بۆچونی خۆمان
لەسەر هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەری بدەین، چونکە دەبێت پەسەندی بکەین".
لەماوەی
ڕابردودا گروسی هۆشداری دابو بە جیهان کە تاران چەند مانگێکی تر دەبێتە خاوەنی شەش
بۆمبی ئەتۆمی و بۆ ئەوەی ئەوە ڕونەدات دەبێت بە زوترین کات گفتگۆکان دەستپێبکەن.
221 جار خوێندراوەتەوە