ڕاپۆرتێکی نوێی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکا ئاشکرای کردوە، ترەمپ وازی لە هێرشێکی
پلان بۆ داڕێژراوی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران هێناوە و بژاردەی
دانوستانی پەسەند کردوە بۆ سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
هەواڵ:KNNC
بە پشت بەستن بە
بەرپرسانی ئیدارەی ئەمەریکا، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، پشتڕاستی کردەوە کە دۆناڵد
ترەمپ وازی لە بیرۆکەی لێدانی ئیسرائیل لە ئێران هێناوە و ڕێگریکردوە لە پلانێکی
وەها، ئەمەش لە دوای بەڕێوەچونی گەڕی یەکەمی دانوستانەکان لەگەڵ تاراندا بە
ناڕاستوخۆ لە عەمان و بڕیاریشە گەڕی دوەمی دانوستانەکاکن لە رۆمای پایتەختی
ئیتاڵیا بەڕێوە بچێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکرد بۆ ڕوبەڕوبونەوەی
ئێران و چاوەڕوانی وەرگرتنی بارێکی گەورەی
چەکە بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە.
بەرپرسان ئاشکرایان
کرد، کە ئیسرائیل بەنیاز بو بە هاوکاری واشنتۆن مانگی داهاتو هێرش بکاتە سەر ئێران، بەڵام دوبەرەکی
لەناو ئیدارەی سەرۆک ترەمپ وایلێکرد ڕێگری لەو کارە بکات و دەرفەت بە دانوستانەکان
بدات.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی
ڕۆژنامەکە، ئیدارەی ترەمپ گەیشتوەتە کۆدەنگییەکی لە بەرژەوەندی ڕێڕەوی دیپلۆماسی
لە بری بژاردەی جەنگ لەگەڵ تاراندا.
دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان بەرپرسانی ئەمەریکی و ئێران سەبارەت بە یەکلاییکردنەوەی
بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە 12ی نیسان لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەچو.
شاندی ئێران بە سەرۆکایەتی عەباس عەراقچی وەزیری
دەرەوەی ئێران و ستیڤن ویتکۆف نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران سەرۆکایەتی
شاندی وڵاتەکەی کرد و بە گوتەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەو کۆبوونەوەیە بنیاتنەر
بوو.
بڕیاڕیشە ڕۆژی شەممە
19ی نیسان خولی دوەمی دانوستانەکان لە شاری ڕۆمای ئیتاڵیا بەڕێوە بچێت.
188 جار خوێندراوەتەوە