بۆیەکمجار و لەمساڵدا، لە سنوری پارێزگای
کەرکوک دو حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربون تۆمارکراون و بە گوێرەی زانیارییەکانی کەی
ئێن ئێن هەردو توشبوەکە دۆخی تەندروستیان باش نییە و حاڵەتی یەکیان مەترسیدارە
و ناجێگیرە.
تەندروستی:KNNC
پەیمانێری کەی ئین ئێن لە کەرکوک ڕایگەیاند،
لە سنوریی پارێزگاکە، دو حەڵەتی تای خوێنبەربون تۆمارکراون کە یەکیان لە ناحیەی
تازە خورماتوە و ئەوی دیکەش لە قەزای
داقوقە.
بە گوێرەی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتی
کەرکوکەوە کە بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاندوە؛ دو توشبوەکەی هەردوکیان پیاون و یەکیان
بەرکەوتنی لەگەڵ ئاژەڵدا هەبوە و کاری
ئاژەڵداری کردوە و ئەوی دیکەشیان گۆشت
فرۆشە.
لە ئێستادا هەر دو توشبوەکە لە نەخۆشخانەی
گشتی کەرکوک خەوێندراون، کەی ئێن ئێن زانیویتەی دۆخی تەندروستی یەکیان ناجێگیرە و
مەترسیدارە.
تای خوێنبەربون (Hemorrhagic Fevers) بهشێوهیهكی گشتی نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە، لەڕێگەی
زیندەوەرێکی بچوکەوە، کە ناوی (گەنە)یە، لەئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ،
لەزۆرینەی حاڵەتەکاندا نەخۆشییەکە لەسەر ئاژەڵ دەرناکەوێت، بەڵام کاریگەریی لەسەر
تەندروستی مرۆڤ دەكات کە بەچەند شێوازێك دەردەکەوێت، کە بریتین لە(ئیبۆلا، لاسا،
دەنگوو، ماربورگو یەڵۆ فیڤەر).
تای خوێنبەربون لەماوەی سێ بۆ 14 ڕۆژدا نیشانەکانی
دەردەکەوێت، کە گرنگترینیان بریتییە لەتایەکی بەرز، ئازاری ماسولکەو ئێسکەکان،
بێهێزییو هەستکردن بەگێژبون.
کەرکوک - ئۆژین جۆڵا
117 جار خوێندراوەتەوە