بەمەبەستی گەیاندنی
نامەیەكی خامنەیی بۆ پوتین و گفتوگۆ كردن لەسەر دانوستانەكانی تاران و واشنتۆن،
وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە روسیا.
هەواڵ: (KNNC)
میدیاكانی ئێران
بڵاویانكردوە، عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە مۆسكۆی پایتەختی روسیا
كە مەبەستی سەرەكی سەردانەكەی بۆ ئەو وڵاتە گەیاندنی نامەیەكی عەلی خامنەیی،
رابەری باڵای كۆماری ئیسلامییە بۆ ڤلادیمێر
پوتین، سەرۆکی روسیا.
هوكات ئەوەیان
خستوەتەڕو، یەكێكی دیكە لە ئامانجەكانی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ روسیا
گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر دانوستانەكانی نێوان تاران و واشنتۆن سەبارەت بە بەرمانە
ئەتۆمییەكەی.
پێشتر وەزیری
جەرەوەی ئێران رایگەیاندبو؛ لە بارەی پرسە ئەتۆمییەکەی هەمیشە تاران راوێژ بە
روسیا دەكات.
هەفتەی پێشو، لە
مەسقەتی پایتەختی عوممان یەكەم دانشتنی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتۆن لەسەر
بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران بەڕێوچو، دوای كۆبونەوەكەش هەر یەك لە وەزیری دەرەوەی
ئێران و نێردەی تایبەتی كۆشكی سپی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێران ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد؛ گفتوگۆكانی
نێوانیان ئەرێنی و بەبەرهەم بون.
301 جار خوێندراوەتەوە