وێنەی کوڕێکی فەڵەستینی خەڵاتێکی جیهانی بەدەستهێنا

KNN : Kurdish News Network
05:33 - 17/04/2025
جیهان
+
-

وێنەی کوڕێکی فەلەستینی کە هەردو قۆڵی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە لێبونەتەوە، پلەی یەکەمی لە خەڵاتی جیهانی رۆژنامەوانیدا بەدەستهێنا.

 

 

هەمەڕەنگ:KNNC

 

 

وێنەکە لەلایەن ئەبو ئەلعەوفەوە بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز گیراوە، کە تێیدا دەردەکەوێت محەمەد عەجور-ـی تەمەن نۆ ساڵ هەردو قۆڵی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە لێبونەتەوە، بەهۆیەوە بوەتەوە بوارەی خەڵاتی جیهانی لەبواری رۆژنامەوانیدا کە بەناوبانگترین پێشبڕکێی فۆتۆی رۆژنامەگەرییە لەسەر ئاستی جیهان.

 

 

ئەبو ئەلعەوف دەڵێت: "یەکێک لە ناخۆشترین شتەکان ئەوەبو کە دایکی مەحمود پێی وتوم کاتێک کە زانیومە قۆڵەکانی بڕاوە، یەکەم شت بیرم لەوەکردوەتەوە، چۆن بتوانم لەباوەشی بگرم".

 

هەروەها فۆتۆگرافەر ئەبو ئەلعەوف خەڵکی غەززە و لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ چۆڵکرا، لە ئێستادا خەریکی وێنەگرتنی فەلەستینییە سەختە بریندارەکانە لە دۆحە.

 

 

جومانە ئەلزەین خوری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فۆتۆی ڕۆژنامەوانی جیهانی دەڵێت: وێنەیەکی بێدەنگە بەڵام زۆر بەهێزە، "چیرۆکی کوڕێک دەگێڕێتەوە، بەڵام چیرۆکی شەڕێکی فراوانتریش دەگێڕێتەوە کە بۆ چەندین نەوە دەنگدانەوەی دەبێت".

 

ڕێکخەرانی خەڵاتی فۆتۆی ڕۆژنامەوانی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندوە، خەونی محەمەد سادەیە، ئەویش دەیەوێت ئەندامی دەستکردی هەبێت و وەک هەر منداڵێکی دیکە ژیانی خۆی بژی.

53 جار خوێندراوەتەوە