نما داوای ئازادکردنی باوکی دەکات

KNN : Kurdish News Network
04:30 - 25/11/2018
کوردستان
+
-

لەسەر تۆمارکردنی سکاڵایەکی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، باوکی نما دەستگیر دەکرێت.

 

نما نەریمان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی باوكی پەیامی خۆی بڵاودەکاتەوەو داوای ئازادکردنی دەکات.

 

نما لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەڵێت: "وتەکانی باوکم تەنها راستی وتن بوەو داکۆکیکردنە لە مافەکانی خەڵک و نابێت لەسەر ئەم هەڵوێستە زیندانی بکرێت ".

 

نما لە پەیامەکەیدا ده‌شڵێت: با رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سەرقاڵی سکاڵا کردن نەبن، بەڵکو هاوکاری منداڵەکانی سەر شەقام بکەن و بیانپارێزن.

 

نەریمان سابیر میدیاکار بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل لەسەر سکاڵای رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەستگیر دەکرێت و نمای کچیشی داوای ئازادکردنی دەکات .                                               

 

 

8714 جار خوێندراوەتەوە