له وڵاتى چین ته‌رمی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه ده‌سوتێنن، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌ش به‌پێویستى ده‌زانێت شوێنێك بۆ سوتاندنى ئه‌و ته‌رمانه دیارى بكرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین ئاشكرایكرد، نایانه‌وێت ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه بگوازرێنه‌وه بۆ ناوچه جیاجیاكانی وڵات و له‌رێگه‌ی تایبه‌ت و رێوره‌سمه‌وه بنێژرێن، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه دوباره ڤایرۆسه‌كه بۆ كه‌سانی كۆچكردو بگوازرێنه‌وه.
به‌پێى زانیاریى به‌یاننامه‌كه، ته‌رمی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه ده‌سوتێنن، به‌ڵام نایانه‌وێت له‌شوێنی سوتاندنی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بیانسوتێنن كه پێشتر ته‌رمی كه‌سانی دیكه‌ی لێ سوتێندراوه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت شوێنێكی تایبه‌ت به‌سوتاندنی ته‌رمی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دیاری بكه‌ن و تێیدا ته‌رمی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه بسوتێنن.
له سه‌ره‌تاى مانگى ڕابردووه، ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین بڵاوبوه‌وه و به‌هۆیه‌وه تائێستا 304 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زاران كه‌سیش توشى ڤایرۆسهكهبون.
32499 جار خوێندراوەتەوە