موچەى مانگى رابردوو تائێستا بەسەر
فەرمانبەرانى عێراقدا دابەشنەکراوە و ئامادەکارى دەکرێت بۆ بانگهێشتکردنى وەزیرى
دارایى.
زیاتر لە ١٠ رۆژ بەسەر مانگى تەممووزدا
تیپەڕیوە و تائێستا موچەى مانگى حوزەیرانى فەرمانبەرانى عێراق نەدراوە، بۆ زانینى
هۆکارى دواکەوتنەکەش ئامادەکارى دەکرێت بۆ ئەوەى وەزیرى دارایى بانگهێشت بکرێت.
ئەحمەد سەفار، ئەندامى
لیژنەى دارایى عێراق رایگەیاند، جموجوڵ و داواکاریى لە پەرلەمان دەستیپێکردووە بۆ
میوانداریکردن عەلى عەلاوى وەزیرى دارایى لە رۆژانى داهاتوودا بۆ ئەوەى هۆکارى
دابەشنەکردنى موچەى فەرمانبەران بزانرێت، چونکە پارەى پێویست لەبەردەستە و
حکومەتیش قەرزى کردووە، بەڵام تائێستا موچەى مانگى رابردوو دابەشنەکراوە.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، دابەشنەکردنى موچە کاریگەرى خراپى لەسەر ژیانى فەرمانبەران هەبووە و
پێویستە لەسەر پەرلەمان بزانێت کە بۆچى موچە نەدراوە، هەرچەندە گرەنتى سێ مانگى
داهاتووى موچە کراوە.
بەهۆى دابەزینى نرخى نەوتەوە حکومەتى عێراق و
هەرێم رووبەرووى کێشە دارایى بوونەتەوە و ئەوەش بەهۆى دابەزینى نرخى نەوت کە سەدا
٩٥ى داهاتى هەردوولا پێکدەهێنێت.
995 جار خوێندراوەتەوە