هەریەکە لە وەزیرانی وزەی سعودیە و نەوتی عێراق پابەندبوونی
وڵاتەکانیان بە رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت
ڕاگەیاند.
لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا هەریەکە لە عەبدولعەزیز سەلمان
وەزیری وزەی سعودیە و ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایانگەیاند، گفتوگۆیان
لەبارەی نرخی نەوت و پابەندبوونیان بە رێکەوتنەکەوە کردوە.
لەپەیوەندییەکەدا وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندوە لە مانگی
داهاتوو رێژەی پابەندبوون بە رێکەوتنی کەمکردنەوەی نەوت، دەگەیننە سەد لە سەد.
هاوکات وەزیری وزەی سعودیە سوپاسی عێراقی کردوە بەهۆی پابەندبوونی
تەواو و داوایکردوە زیاتر بکرێت.
وەزیرانی نەوت و وزە باسیان لەوە کردوە هەتا پابەندبوون بە
رێککەوتنەکە زیاتر بێت نرخی نەوت بەرزتر دەبێتەوە و سەقامگیرتر دەبێت.
لەئێستادا بەهۆی رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس کە بریتیە لە
کەمکردنەوەی رێژەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا نرخی نەوت تا ڕادەیەک بەرز
بوەتەوە و جێگیربووە.
631 جار خوێندراوەتەوە