شاعیر و نوسەرى کورد ئەحمەد دڵزار کۆچى دوایى کرد

KNN : Kurdish News Network
02:49 - 10/04/2021
کوردستان
+
-

ئەحمەد دڵزارى شاعیرى ناودارى کورد لە تەمەنى (101) ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.

یەکێتیی نوسەرانی کورد کۆچى دوایى  شاعیر و نوسەر ئەحمەد دڵزارى راگەیاند و لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاعیری پێشکەوتنخواز و نیشتمانپەروەری گەورەی گەلەکەمان مامۆستا ئەحمەد دڵزار لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

یەکێتى نوسەرانى کورد ئاماژەی بەوەشکردوە، مامۆستا دڵزار نەک ھەر شاعیرێکی ناودار و تێکۆشەر بوو، بەڵکو ھەمو ژیانی خۆی لە پێناو خەبات و کوردایەتی و خزمەتکردنی ئەدەب و کولتوری کوردی بردە سەر.

دڵزار ناوی تەواوی، ئەحمەد مستەفا محەمەد ئاغای حەوێزییە، لە ساڵی (1920) لە شاری کۆیە ولە بنەماڵەیەکی ناسراو، بەڵام دەستکورت لە دایک بوە.

دڵزاری شاعیر لە ساڵی (1959) بوتە ئەندامی یەکێتی ئەدیبانی عێراق  لە ساڵی (1970)ش بە ئەندامی یەکەم دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی نوسەرانی کورد ھەڵبژێردرا.

1079 جار خوێندراوەتەوە