بەڕێوەبەرانى بانکى رەشید و رافیدەین بانگهێشتى ئەنجومەنى نوێنەرانى
عێراق دەکرێن و پرسى دواکەوتنى بەئەلیکترۆنیکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمیان
لەگەڵدا تاوتوێ دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
لیژنەى دەستپاکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق
لە بانگهێشتنامەیەکدا هەریەکە لە بەڕێوەبەرانى گشتى بانکەکانى رەشید و رافیدەینیان
بانگهێشت کردوە.
بەپێی بانگهێشتنامەکە، هۆکارى بانگکردنى ئەم
دوو بەڕێوەبەرە بۆ دواکەوتنى ئەنجامدانى پرۆسەى بە ئەلیتکرۆنیکردنى موچەى فەرمانبەرانى
هەرێمى کوردستان دەگەڕێتەوە و کۆبونەوەکەى ئەم لیژنەیە بڕیارە سبەینێ
کاتژمێر 12:00ـى نیوەڕۆ بەڕێوەبچیت.
دوو مانگ لەمەوبەر و لە 21/2/2024 دادگاى
فیدراڵى عێراق بڕیاریدا بە نایاساییبونى نەناردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم و
بڕیاریدا کە پێویستە موچەى فەرمانبەران لە هەرێمى کوردستان بە ئەلیکترۆنى بکرێت و ئەم
بڕیارەش کێشەى لەنێوان هەرێمى کوردستان و بەغداد لێکەوتەوە، دواجار بڕیاردرا
مانگانە موچە لە بەغدادەوە بنێردرێت بۆ هەرێم تا ئەوکاتەى پرۆسەى بە ئەلیکترۆنیکردن
لەڕێی دوو بانکى عێراقییەوە کۆتایی دێت.
783 جار خوێندراوەتەوە