ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە لە چەند رۆژی رابردودا
هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بوەهۆی پڕبونی بەنداوی دەربەندیخان و بەوهۆیەوە دوو
دەرگاى بەنداوەکە کراوەتەوە و ئەمەش گەشتیارێکى زۆرى بۆ ناوچەکە راکێشاوە و وێنەى
دیمەنە ناوازەکان دەگرن.
سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان
راگەیاند، "لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردودا لە سنوری دەربەندیخان نزیکەی 100
ملیم باران باریوە و ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی کە داهاتێکی زۆری ئاو بگاتە دەریاچەی دەربەندیخان".
فۆتۆ/ ئاژانسى ئەنادۆڵ
346 جار خوێندراوەتەوە