گەلەری؛ کەرتی غەززە، دوای ئەوەی بڵێسەی شەڕ کەمبوەتەوە و نزیکە لە خۆڵەمێش..

KNN : Kurdish News Network
08:42 - 22/01/2025
گەلەری
+
-

کەرتی غەززە لە دوای ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس بە شێوەیەکی کاتی ماڵئاوای لە  شەڕێکی 15 مانگە  کرد. 

غەززە زیانێکی زۆری بەرکەوتوە، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت؛ ئاوەدانکردنەوەی غەززە پێویستی بە ملیارەها دۆلار دەبێت.



 شەڕەکە لانیکەم 46 هەزار کوژراو و نزیکەی 50 ملیۆن تۆن پاشماوەی بەجێهێشتوە، کە پاککردنەوەیان نزیکەی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و زیاتر لە 20  ساڵ دەخایەنێت.

 



ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژە بەوە دەکات، غەززە بە هۆی ئەو شەڕەی 15 مانگی خایاند، بە نزیکەیە 70 ساڵ لەروی گەشەسەندنەوە هاتوەتە دواوە.
ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو ئاستەنگە گەورانەی کە لە پێشە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە.



نزیکەی دوو لەسەر سێی باڵەخانەکان لە غەززە وێران بون، کە زیاتر لە 245 هەزار یەکەی نیشتەجێبونیان تێدابوە.
زیاتر لە یەک ملیۆن و 800 هەزار هاوڵاتی شارەکە پێویستیان بە پەناگەی فریاگوزاری هەیە.



زیانەکانی ژێرخانی ئابووری غەززە بە نزیکەی 20 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.



سەدان قوتابخانە، زانکۆ ، مزگەوت و سێ کڵێسا وێران بون، لە کۆی 36 نەخۆشخانە تەنها 17  نەخۆشخانە ماوە، کە ئەوانیش وەک پێویست دەرمان  و پیداویستی پزیشکیان تێدا نییە

 

دوای ئاوارەبونیان دەگەڕێنەوە، بەڵام جگە لە وێنرانەیەک هیچێ دیکەی لێ نییە

 

 

دیمەنی دایکێک لەگەڵ منداڵەکەی، سەرەڕای کاولبونی شارەکەیان، بە ئومێدی ژیان گەڕاوەتەوە 

 

 

100 جار خوێندراوەتەوە