نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەشەمین خولى
پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى بۆ کتێب دەکرێتەوە و بۆ ماوەى 11 رۆژ بەردەوام دەبێت
لە کاتژمێر 10:00ـى بەیانى بۆ 6:00ـى ئێوارە.
لەم پێشانگایەدا 200
ناوەند و دەزگا بەشدارییان تێدا کردوە لەو رێژەیەش 60%یان عەرەبى و بیانین و
40%یان لە هەرێمى کوردستانەوە بەشداریان کردوە.
تەواوى ناوەند و دەزگا
بەشداربوەکان داشکاندنیان بۆ نرخى کتێبەکانیان کردوە و سەکۆى نوسەرانیش
ئامادەکراوە بۆ ئەو کتێبە نوێیانەى کە بۆ یەکەمجار بڵاو دەکرێنەوە و لەلایەن
نوسەرەکانیانەوە واژۆ بۆ خوێنەران دەکرێت.
فۆتۆ/ شاڵاو توبا
176 جار خوێندراوەتەوە