سەرەڕای گرانی خواردن، بەرزبونەوەی نرخی هەموشتێک، بەڵام لە چێشتخانەکەی "أم شوقى" هیچ باسێک لە گرانی نییە.
لێرە، قاپێک برنج و فاسۆلیا لەگەڵ قاپێک زەڵاتە بە هەزار دینارە
ڕەنگە ئەمە
هەرزانترین چێشتخانەبێت لە عێراقدا
لە نێو بازاری
" سوق الغزل" و شاری نێوان دو ڕوباردا، لە کۆڵانە تەنگ و باریکەکانی ئەو
شارەدا، دو دڵی میهرەبان هەن، ناهێڵن کرێکار و کەمدەرامەتەکانی ئەو شارە برسیبن.
دایکی شەوقی خۆی و کچە تاقانەکەی، زیاتر لە 30 ساڵە لە گەڕەکێکی تەنگ و
باریکدا، لە نێو خانویەکی خنجیلانەی زۆر قەدیمدا، یەکێك لە ژورەکانیان کردوە بە
چێشتخانە و ڕێگەی هەژار و کاسب و کەمدرامەتەکان.
پەنجەرەیەک بۆ
تێربونی سکە برسییەکان
لێرە لە پەنجەرە بچوکەکەی ماڵەکەیانەوە، ئەوانەی
سەردانی چێشتخانەکە دەکەن، بەتەنها هەزار دینار، قاپی برنج و فاسۆلیا یاخود هەر
شلەیەکی دیکە بێت، وەری دەگرن، لەگەڵ سەمون و قاپێک زەڵاتەشدا، هەر لە کۆڵانە
باریکەکەدا لەسەر ئەو کورسى و مێزانەی بۆیان دانراوە، بە برسێتی دادەنیشن و بە تێری
هەڵدەستن.
خواردنگەکە سکە
برسییەکان تێردەکات، بەڵام ئازاری خۆیان کەم ناکات
دایکی شەوقی
بەمشێوەیە چیرۆکى ژیانى بۆ کەی ئێن ئێن گێڕایەوە و وتى: کەسیان نییە، تەنها خۆی و
کچەکەین و پێکەوە دەژین، نەخۆشە و ناتوانێت ڕێبکات، سەرەڕای سەختییەکانی ژیانیان، هەمو
هیوای لەسەر کچەکەیەتی، لەگەڵ ئەو چێشتخانە بچوکە، کە بەهۆیەوە دەتوانن دڵی
هەژارەکان خۆشکەن و تاڕادەیەکیش بژێوی خۆیانی لێوە بەدەست بهێنن.
ئەوان ویستیان بو وێنەیان دەرنەکەوێت، ئێمەش وەک رێزێک بۆ ویستەکەیان وێنەی
خۆیانمان نەگرت و بەڵێنمان پێدان بەبێ پیشاندانی خۆیان، چیرۆکەکەیان بگێڕێنەوە.
ئامادەکردن؛ بڵند عەبدولکەریم
288 جار خوێندراوەتەوە