ساڵانە لەگەڵ هاتنی جەژنەکانی
رەمەزان و قوربان، هاوڵاتییان بە مەبەستی دروینی جلوبەرگی نوێ، سەردانی بەرگدروەکان
دەکەن و بۆ ئەوەی جلی تایبەت بە یادەکان بپۆشن.
بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر،
کە نزیکەی 300 دوکانی بەرگدروی تێدایە و بە درێژایی وەرزەکانی ساڵ خەریکی دروینی
جلوبەرگی کوردین بۆ هاوڵاتییان، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی سوتانی بەشێکی بازاڕەکەوە،
دوکانەکان تەواو وێران بون و کاسبکاران لە چاوەڕوانی نۆژەنکردنەوەی دوکانەکانیانن،
هەندێکیان ئامێرەکانی دروینیان بردووەتەوە ماڵەوە و لەوێ خەریکی پیشەکەیانن، هەندێکی
دیکەش بەشێوەیەکی کاتیی تا رۆژی جەژنی قوربان دوکانەکەیان نۆژەنکردوەتەوە و دواتر
دایدەخەن تا ئەو کاتەی تەواوی بازاڕەکە نۆژەندەکرێتەوە.
268 جار خوێندراوەتەوە