ئۆتۆمبێلێک بە پێنج حاجى شارى سلێمانییەوە لە رومادى وەرگەڕا

KNN : Kurdish News Network
12:51 - 22/06/2024
کوردستان
+
-

کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێک کە ژمارەیەک حاجی خەڵی شاری سلێمانی هەڵگرتبو، لەسەر رێگەی رومادی وەرگەڕاوە.

 

هەواڵ:KNNC

پەیامنێرى کەى ئێن ئێن رایگەیاند؛ لە رێگەی گەڕانەوە بۆ سلێمانی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رومادی ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە کە ژمارەیەک حاجی شاری سلێمانی تێدابوە.

 

وتیشی، سەرجەم ئەو حاجییانە بە ڤیزای گەشتیاری چونەتە وڵاتى سعودییە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم ئەو حاجییانە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی رومادین و دۆخی تەندروستی بەشێکیان ناجێگیرە.

 

کەمێک بەر لە ئێستا پەیامنێرى کەى ئێن ئێن رایگەیاند؛ چوار لەو حاجییانە گیانیان لەدەستداوە و رەوانەى پزیشکى دادى ئەنبار کراون، دۆخى تەندروستى ئەو حاجییەش کە لە ژیاندایە ناجێگیرە و لەژێر چاودێرى چڕى تەندروستیدایە.

 

ناوى ئەو حاجییانەى گیانیان لەدەستداوە: 

جاسم حەسەن حسێن

نەعیمە عوسمان حسێن

مستەفا حەسەن فەرەج

تانیا کامیل کاکەبرا

 

 

سلێمانى/ بریار نامیق

 


4296 جار خوێندراوەتەوە