دابەشکردنى موچەى مانگى پێنجى هێزە ئەمنییەکان دەستپێدەکات

KNN : Kurdish News Network
02:26 - 23/06/2024
ئابوری
+
-

رێکارەکانى ناردنى موچەى مانگى پێنجى هێزە ئەمنییەکان کۆتاییان هاتوە، هەرکات پارەى موچە بخرێتەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایی ناردنى موچەى هێزە ئەمنییەکان دەستپێدەکات.


ئابورى:KNNC

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی عێراق و وەزارەتى دارایی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى کەى ئێن ئێن، ى راگەیاند؛ رێکارەکانى ناردنى موچەى مانگى پێنجى هێزە ئەمنییەکان کۆتاییهاتوە.



ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد کە تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ موچەى مانگى پێنجى هێزە ئەمنییەکان نەگەیشتوەتەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایی و هەرکاتێک پارەکە بگات، لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.


ئەوەش لەکاتێکدایە، دابەشکردنى موچەى مانگى شەش لە عێراق دەستیپێکردوە و تا ئێستاش هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان موچەى مانگى پێنج-یان وەرنەگرتوە، هاوکات هەر ئەمڕۆ وەزارەتى پێشمەرگە ئاشکرایکرد کە لە سبەینێوە هاوکارییەکانى هاوپەیمانان بەسەر لیوا هاوبەشەکاندا دابەش دەکرێت و ئەو هاوکارییەش پەیوەندی بە موچەوە نییە.

3187 جار خوێندراوەتەوە