بۆچی نرخی دۆلار بۆ 149 هەزار دینار بەرزبویەوە؟

KNN : Kurdish News Network
06:20 - 03/07/2024
ئابوری
+
-

دوای گرتنەبەری رێكارەكانی دابەزاندنی نرخی دۆلار لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە، بەڵام جارێكی دیکە نرخەكەی بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و ئابوری ناسێك هۆكارەكای رون دەكاتەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

 

نەبیل عەلی، شارەزای ئابوری رایگەیاند: ناجێگری نرخی دۆلار بەرێژەیەكی كەم سروشتییە و خواست و خستنەڕو نرخەكەی دیاری دەكات، بەرزبونەوەی نرخەكەی لە (146) هەزارەوە بۆ (149) هەزار دینار پەیوەندی بە كاروباری ئابورییەوە هەیە.

 

وتیشی: ژمارەیەك لە بازرگانی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە دەرەوەی سیستەمەكان و پلاتفۆڕمەكانی وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق كار دەكەن، ئەوەش بۆ بەدەستهێنانی بڕە قازانجێكی زیاترە لەو نرخەی كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دیاریکردوە.

 

لای خۆشیەوە، موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بڕیارەكەی بانكی ناوەندی بۆ فرۆشتن و دابینكردنی دۆلار لەناو فڕۆكەخانەكاندا كاریگەری لەسەر قاچاخچێتی و بەرزكردنەوە و نزمكردنەوەی نرخی دۆلار هەبوە و چاوەڕێش دەكرێت كۆتایی بەدیاردەكە بهێنێت.

947 جار خوێندراوەتەوە