نرخى نەوت لە بازاڕەکانى
جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش
بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بەرزبوەتەوە.
ئابوری:(KNNC)
ئەمڕۆ هەینی له بازاڕەکانى
جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (77) دۆلار و (53)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ
نرخەکەى دوو دۆلار و 77 سەنت بەرزبوەتەوە.
جیا لە نەوتى برێنت،
نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (73) دۆلار و (64) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت،
بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى دوو دۆلار و 62 سەنت بەرزبوەتەوە.
174 جار خوێندراوەتەوە