بەم هەینییە نرخی زێڕ بەرزبوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:32 - 04/10/2024
ئابوری
+
-

نرخی زێڕ لە رۆژی هەینیدا بەرزبوەتەوە، ئۆنسەیەک گەیشتەوە 2662 دۆلار.

 

ئابوری:KNNC

 

ئەمڕۆ هەینی نرخی زێڕ لە مامەڵەکاندا بەڕێژەی (0.3%) بەرزبوەتەوە و گەیشتە 2662.50 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، ئەوەش دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردو نرخەکەی گەیشتە بەرزترین نرخ کە 2685.42 دۆلار بو.

 

هاوکات، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمەریکا بە رێژەی 0.1%، بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 2682.10 دۆلار.

 

ئاجای کێدیا، بەڕێوەبەری کۆمپانیای کەدیا کاڵا لە شاری مومبای ڕایگەیاندوە، گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان، بەتایبەت گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئەگەر ئەم مەترسییانە کەم نەبنەوە چاوەڕوان دەکرێت، نرخی زێڕ لە ئاستێکی پێوانەییدا بمێنێتەوە.

 

سەبارەت بە کانزاکانی دیکەش، زیو لە مامەڵەکانی سپۆتدا بەڕێژەی 0.4% زیادیکردوە و گەیشتوەتە 32.17 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک و لە سەرەتای هەفتەوە تا ئێستا نزیکەی 1.8% بەرزبوەتەوە.

137 جار خوێندراوەتەوە