وەزارەتى دارایی داهاتى 10 مانگى ئەمساڵى لە عێراق راگەیاند و بەپێی خشتەکەش
نزیکەى 90%ـى داهاتى وڵاتەکە؛ داهاتى نەوتییە.
ئابورى:KNNC
لە خشتە داراییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق ئەوە
هاتوە کە کۆی داهاتی 10 مانگی عێراق لە ئەمساڵدا 124 ترلیۆن و 659 ملیار و 47 ملیۆن
و 830 هەزار و 362 دینار بوە.
هەر بە پێی خشتەکان لەو بڕە پارەیە %88ی داهاتی
نەوتی بوە کە دەگاتە 110 ترلیۆن و 220 ملیار و 945 ملیۆن و 501 هەزار دینار.
هاوکات، داهاتی نانەوتی بریتی بوە لە 14 ترلیۆن
و 438 ملیار و 778 ملیۆن و 884 دینار کە دەگاتە 12%ی بودجەی گشتی عێراق.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە کۆی پێشینەکان 18 ترلیۆن
و 74 ملیار و 75 ملیۆن و 887 هەزار دینار بووە و 751 دینارە.
196 جار خوێندراوەتەوە