نرخی زێڕ لە ماوەی
ساڵی 2024ـدا بەڕێژەی 28% بەرزبونەوەی تۆمارکردوە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی
بەرزبونەوەی نرخەکەشی کەمکردنەوەی سودی بانکییە لە ئەمەریکا.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی
بازاڕە داراییەکانی ئاسیا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 2.622 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت،
لەماوەی ساڵی 2024ـدا نرخی کانزا زەردەکە بەرێژەی 28% بەرزبوەتەوە.
زێڕ بەرەو دابەزینی هەفتانە
دەڕوات، دوای ئەوەی بانکی فیدراڵی پێشبینییەکانی کەمکردنەوەی ڕێژەی سودی بۆ ساڵی
داهاتو، خستەڕو.
پێوەرەکانی خاڵی دۆلاری
بلومبێرگ هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاوی تۆمارنەکردوە، هاوکات نرخی زیو و پلاتینۆم و
پالادیۆم دابەزینیان تۆمارکردوە.
355 جار خوێندراوەتەوە