نەوت دابەزینێکى کەمى تۆمار کردوە

KNN : Kurdish News Network
08:15 - 03/10/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان دابەزینێکى کەمى تۆمار کردوە.


ئابوری:(KNNC)



ئەمڕۆ پێنجشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (74) دۆلار و (76)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 2 سەنت دابەزیوە.




جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (71) دۆلار و (2) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 10 سەنت دابەزیوە.

102 جار خوێندراوەتەوە