دواى هێرشەکەى ئێران بۆسەر ئیسرائیل... نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوەوە

KNN : Kurdish News Network
08:19 - 02/10/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بەرزبوەتەوە.


ئابوری:(KNNC)



ئەمڕۆ چوارشەممە له بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (74) دۆلار و (78)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 2 دۆلار و 95 سەنت بەرزبوەتەوە.




جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (71) دۆلار و (12) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 2 دۆلار و 82 سەنت بەرزبوەتەوە.

139 جار خوێندراوەتەوە