نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
08:23 - 05/07/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشتر بەرزبونەوەى تۆمار کردوە.

 

ئابورى:KNNC

 

ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 87 دۆلار 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد بە دوێنێ 25 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 83 دۆلار 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەى 32 سەنت بەرزبوەتەوە.

90 جار خوێندراوەتەوە