نرخى نەوت لە
بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و
تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشتر نزمبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئابورى:KNNC
ئەمڕۆ شەممە لە
بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 86 دۆلار 54 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد
بە دوێنێ 61 سەنت دابەزیوە.
جیا لە نەوتى
برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 83 دۆلار 16 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی
بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەى 54 سەنت دابەزیوە.
80 جار خوێندراوەتەوە