نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:12 - 04/07/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشتر بەرزبونەوەى تۆمار کردوە.


ئابورى:KNNC



ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 86 دۆلار 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد بە دوێنێ 21 سەنت بەرزبوەتەوە.



جیا لە نەوتى برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 83 دۆلار 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەى 18 سەنت بەرزبوەتەوە.

87 جار خوێندراوەتەوە