دەکرێت ماندوێتی بەهۆی هەندێک هۆکاری سادەی وەک
کەمخەوی، پەتا یان هەڵامەتەوە روبدات. لەگەڵ ئەوەی هەمو کەس جارجار بەهۆکاری جیاواز
دووچاری ماندووێتی دەبێتەوە، بەڵام ماندووێتی درێژخایەن زیان بە ژیانی کەسەکە دەگەیەنێت
و رێگری لە جێبەجێکردنی کاروبارەکانی دەکات.
تەندروستی:KNNC
زۆرجار دەکرێت بێتاقەتی و بێهێزی رۆژانە
ئەگەر درێژخایەن بێت بەهۆی چەند هۆکارێکەوە بێت کە سەرەکیترینیان ئەمانەن:
كەمخوێنی و كەمی ئاسن
خەمۆكی یان قەلەقی و تێکچونی دەرونی بەردەوام
كەمخەوی کەسەکە، نوستن كەمتر لە پێنچ کاتژمێر یان
ناڕێێکی لە شێوازی کاتی نوستن
نەخۆشی شەكرە و قۆناغی پێش توشبوون بە نەخۆشی شەكرە
تێكچونەکان و نەخۆشییەکانی غوودە و ڕژێنەکانی لەش
كەمی ڤیتامین B12 و Vitamin D و فۆلیك ئەسید
خواردنی ناتەندروست و ڕیجیمی قورس و نازانستی یان
زۆر خواردنی فاست فود
تێکچونی هۆرمۆناتی ئافرەتان یان هەوكردنی كۆئەندامی
میزو میزەڕۆ
توشبوون بە نەخۆشی تری وەکو سکچون و رشانەوە
بەشێوەیەکی گشتی چارەسەری هەمو کێشەیەکی
تەندروستی پەیوەستە بە دەستنیشانكردنی هۆكارەكەی ئەویش بە وەرگرتنی مێژوی نەخۆشییەكە، پشکنینی كلینکی بۆ نەخۆشەکە،ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگ و دواتر دانانی
چارەسەری پێویست.
949 جار خوێندراوەتەوە