لە نوێترین توێژینەوەدا،
ئەمەریکییەكان ئاشكرایانكردوە؛ زۆر خواردنی شەکر دەبێتە هۆی زوتر دەركەوتنی پیری،
بۆیە توێژەران ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كە ئالودەی خواردنی شەكر بون، بڕەكەی كەم
بكەنەوە.
هەواڵ:KNNC
توێژەرانی ئەمەریكا لە بواری خۆراكدا لە رۆژنامەی (JAMA
Network Open) نوێترین توێژینەوەی
خۆیان لەبارەی "شەكر" و کاریگەرییەکانی بڵاوكردوەتەوە،
ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، ئەو كەسانەی ئالودەی زۆر خواردنی شەكر بون، خانەکانی لەشیان خێراتر پیر دەبن.
لەوبارەیەشەوە،
د. دۆرۆتی چیو، لە زانکۆی کالیفۆرنیا سانفرانسیسکۆ، كە توێژینەوەکەی بڵاوکردوەتەوە
رایگەیاندوە: یەكێك لە هۆكارەكانی هەوكردن شەکرە، شەکری زیاد لە پێویست لە لەشدا دەبێتە
هۆی دروستبونی فشار لەسەر كۆئەندامی هەناسە و فشاری ئۆکسجینی لەلەشدا.
فشاری ئۆکسجینی،
کاتێک رودەدات کە رادیکاڵە ئازادەکان لە دژە ئۆکسێنەرەکان زیاتر بن، ئەمەش دەبێتە
هۆی زیانگەیاندن بە خانەکان، فشاری ئۆکسجینی و هەوکردن كە لەئەنجامی زۆر خواردنی شەكرەوە
دروست دەبن، دەتوانن پیربونی بایۆلۆژی خانەکان خێراتر بکەن.
د. دۆرۆتی چیو رونیكردوەتەوە؛ زیادەڕۆیی كردن لە خواردنی شەکر، بێجگە لە زیانە تەندروستیییەكان، پێدەچێت کارکردنی خانەکان بگۆڕێت و هۆکارێك بێت
بۆ زوتر دەركەوتنی گەورە بونی تەمەنی بایۆلۆژی – خانەکان، بەوەش كەسێك كە تەمەنی
(30) ساڵ بێت ڕينگە هاوشێوەی كەسێكی (40) ساڵ دەربكەوێت.
دەرئەنجامەکانیش ئەوەیان خستوەتەڕو؛ بۆ خاوکردنەوە و درەنگ دەركەوتنی پیری لەڕوی بایۆلۆجییەوە، پسپۆڕانی خۆراك
پێشنیازییان كردوە خواردنی شەكر كەمبكەنەوە بەجۆرێك رۆژانە لەنێوان (25 بۆ 35)
گرام بخۆن.
شەکر، بەیەکێك لە
ژەهرە سپییەکان دەناسرێت و بەردەوام پسپۆڕانی بواری خۆراك و پزیشكەكان لەڕێگە جۆربەجۆرەكانەوە هۆشداری بڵاودەكەنەوە كە بڕی شەكری بەكارهێنراو
كەم بكەنەوە، چونكە کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی دەبێت.
477 جار خوێندراوەتەوە