خواردنی چەرەس بەبەردەوامی
و رۆژانە سودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروست مانەوەی جەستە و دابەزاندنی کێشی لەش.
تەندروستی:KNNC
بیانکا تامبورێلۆ، پسپۆڕی
خۆراک دەڵێت: چەرەساتەکان زۆر باشن بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە پڕن لە چەورییە
تەندروستەکان، کە دەبێتەهۆی هەستکردن بە تێربون و بڕێکی باش کالۆری تێدایە، بۆیە ئەگەر
دەکرێت لە رۆژێکدا دووجار بخورێت.
بەگشتی ئەو چەرەسانەی بۆ دابەزاندنی
کێش بەسودن ئەمانەن:
بادەم، بەهۆی بونی ماددە خۆراکییە بەسودەکان یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات،
ئەگەر لە رۆژکدا دوو جار بادەم بخۆیت، حەوت گرام ریشاڵ و12 گرام پرۆتینت
دەستدەکەوێت، هەروەها بادەم یارمەتی باشترکردنی مێتابۆلیزم (سوتاندنی چەوری و
گۆڕینی بۆ وزە) دەدات، هەروەها مەترسی توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری
دووەم کەمدەکاتەوە و یارمەتی کرداری هەرس دەدات و مەترسی توشبون بە شێرپەنجەی
قۆڵۆن کەمدەکاتەوە.
گازۆ، جەستە بە تەندروستی دەهێڵێتەوە
گوێز، خواردنی گوێز ئەو بەشەی میشک چالاک دەکات کە برسییەتی و ئارەزوی
خواردن کۆنتڕۆڵ دەکات.
377 جار خوێندراوەتەوە