وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم
رایگەیاند، موچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنییەکان
دابەشدەکرێت.
هەواڵ:KNNC
لە راگەیەنراوێکی
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمدا هاتوە، کەمێک لەمەوبەر، بڕی( 344 ملیار و 875
ملیۆن دینار)، وەک شایستەی موچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا
ئەمنییەکان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەکەتە.
ئاماژە بەوەشکراوە،
ئەمڕۆ دوشەممە (10/6/2024)،دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی هێزەکانی
پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنییەکان دەکرێت.
بەپێی خشتەکەی
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، لەماوەی دو رۆژدا موچەی هێزە ئەمنییەکان
دابەشدەکرێت.
2756 جار خوێندراوەتەوە