نرخى نەوت دابەزینى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:13 - 22/02/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان دابەزینى تۆمارکردوە.

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (74) دۆلار و (43) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دۆلارێک و 96 سەنت دابەزیوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (70) دۆلار و (40) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دوو دۆلار و 17 سەنت دابەزیوە.

32 جار خوێندراوەتەوە