لە 2024ـدا داهاتی باج لە عێراق بەرێژەی %22 بەرزبوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:29 - 22/02/2025
ئابوری
+
-

داهاتی باجی عێراق لە ساڵی 2024ـدا بە ڕێژەی %22  بەرزبوەتەوە، بەجۆرێك داهاتی باج گەیشتوەتە نزیکەی چوار ترلیۆن دینار.

 

هەواڵ:KNNC

 

خالید جابری، ئەندامی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی چاکسازی بۆ باج لە عێراق ڕایگەیاند: داهاتی باج لە ساڵی 2024ـدا گەیشتوەتە سێ ترلیۆن و 755 ملیار دیناری عێراقی، دەشڵێت داهاتی باج بە ڕێژەی لەسەدا 22 بەرزبوەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە: بەرزبونەوەی ئەو ڕێژەیە لە داهاتی باج، نیشانەیە لەسەر باشتربونی دۆخی سیاسەتەکانی باج و بەرزکردنەوە ئاستی کۆکردنەوەی باج، هەربۆیە ئەو چاکسازییەی ئێستا هەنگاوێكی گرنگە بۆ دروستکردنی سیستمێكی دارایی کاراتر.

 

ڕونیشیکردەوە: لە ساڵانی ئایندەدا هەوڵدەدەن، گرفتەکانی وەك کێشەی کۆتاییهێنان بە ناوە دوبارەکان و دانانی سستمێكی ژمارەیی بۆ پرسیاریکردن سەبارەت بە باج و بەردەستکردنی زانیارییەکانی کۆمپانیاکان بە شێوەیەکی ئەلکترۆنی بۆ فەرمانگە حکومییەکان، چارەسەربکەن.

86 جار خوێندراوەتەوە