رێكارەكانی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە
كۆتایی هاتوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ
شەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە؛ رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی
هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهان كۆتایی هاتوە.
وەزارەتەكە
داوای لە هەرێم كردوە، بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکان رادەستی کۆمپانیای بە
بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) بکات، بۆ ئەوەی
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە.
پێشتر،
دادگایەکی ناوبژیوانی پاریس سكاڵایەكی لە بەرژەوەندیی حکومەتی عێراق یەكلایی كردوە
و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی راگرت، ئەمڕۆش سودانی داوای لە سەرۆكی
هەرێم كرد، رێكارەكانی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕیگەی بەندەری جیهانەوە
كۆتایی پێبهێنن بۆ ئەوەی جارێكی دیكە نەوتی هەرێم لەڕیگەی توركیاوە هەناردە
بكرێتەوە.
158 جار خوێندراوەتەوە