بەشێک لە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم خرایەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایی

KNN : Kurdish News Network
10:58 - 04/07/2024
کوردستان
+
-

بڕى 184 ملیار دینارى دیکەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم خرایەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایی، بڕیارە لە نزیکترین وادەشدا خشتەى موچەى فەرمانبەران، بێ هێزە ئەمنییەکان رابگەیەنرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

سەرچاوەیەک لە بانکى ناوەندى عێراق/ لقى هەولێر بە کەى ئێن ئینى راگەیاند؛ بڕى 184 ملیار دینار موچەى مانگى شەشى فەرمانبەرانى هەرێم خرایەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایی.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کۆى گشتى پارەى فەرمانبەرانى هەرێم کە خراوەتەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایی بڕى 414 ملیار دینارە.

 

بەپێی زانیارییەکانى کەى ئێن ئێن، کۆى گشتى موچەى فەرمانبەرانى مەدەنى هەرێمى کوردستان 621 ملیار دینارە و برى 207 ملیار دینارى دیکە ماوە تا تەواوى پارەى فەرمانبەران بخرێتەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایی.

 

بڕیاریشە لە نزیکترین وادەدا وەزارەتى دارایی خشتەى موچەى فەرمانبەرانى مەدەنى رابگەیەنێت.

 

تا ئێستا بەهۆى بونى کێشە لە لیستەکەیاندا، هێزە ئەمنییەکانى هەرێم موچەى مانگەکانى پێنج و شەشیان وەرنەگرتوە و بڕى موچەى هێزە ئەمنییەکانیش بۆ هەر مانگێک 344 ملیار دینارە.


سلێمانى/ بریار نامیق

6277 جار خوێندراوەتەوە