یەکشەممە دابەشکردنى موچەى بەشێک لە موچەخۆران دەستپێدەکات

KNN : Kurdish News Network
11:41 - 04/07/2024
کوردستان
+
-

وەزارەتى دارایی رایگەیاند؛ زیاتر لە 231 ملیار دینار لە موچەى فەرمانبەران خراوەتەسەر هەژمارەکەیان کە موچەى بەشێک لە موچەخۆرانى هەرێمە و رۆژى یەکشەممە دەست بە دابەشکردنى دەکەن.

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتى دارایی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە؛ بەشێک لە تەمویلى موچەى مانگى حوزەیران (6)ـى فەرمانبەران خرایەسەر هەژمارى بانکیی وەزارەتەکەمان لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندى عێراق  کە بڕى 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هەزار دینارە.

 

 

ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە ئەو بڕە پارەیە تەمویلى شایستەى مانگى شەشى کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازییە.

 

 

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە رۆژى یەکشەممە 7/7/2024 دەست بە دابەشکردنى موچەى ئەو توێژانە دەکرێت کە پارەکەیان گەیشتوە (کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی).


483 جار خوێندراوەتەوە