دژی وەرنەگرتنی بەروبومەكانیان جوتیارانی كەركوك گردبونەوە

KNN : Kurdish News Network
02:00 - 04/07/2024
کوردستان
+
-

بەهۆی وەرنەگرتنی بەروبومەکانیان، جوتیارانی كەركوك گردبونەتەوە سوپای عێراقیش بەرەو شوێنەكە جوڵەیان پێكراوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

پەیامنێری (كەی ئێن ئێن) رایگەیاند: بەهۆی وەرنەگرتنی بەروبومەکانیان جوتیارانی كەركوك لەسنوری تازە و کەرکوک گردبونەتەوە و رێگەی سەرەكی كەركوك – بەغداد-یان داخستوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بۆ كردنەوەی شەقامەكە و بڵاوەپێكردنی جوتیاران هێزێكی سوپای عێراقیش بەرەو  شوێنەكە جوڵەیان پێكراوە.

 

216 جار خوێندراوەتەوە