رونکردنەوەیەک لە جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە

KNN : Kurdish News Network
04:21 - 04/07/2024
کوردستان
+
-

جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ ماوەیەکە سایتێک بە ناوی (باس نیوز )، بۆ چەواشەکاری، ناو و پێگەی ئەندامانی جڤاتی گشتی بەکاردەهێنێت لەسەر پرسە سیاسییەکان و داوا دەکات چیتر زانیاری هەڵە و بێ بنەما بەناوی ئەندامەکانی جڤاتی گشتی بڵاونەکاتەوە.


دەقی رونکردنەوەکە

‎ماوەیەکە سایتێک بە ناوی (باس نیوز )، بۆ چەواشەکاری، ناو و پێگەی ئەندامانی جڤاتی گشتی بەکاردەهێنێت، وەک بەشێک لە سەرکردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ لێدوان لەسەر پرسە سیاسیەکان.

 لەم بارەیەوە، دوای بەدواداچونمان بۆ ڕاستی و دروستی ئەو لێدوانەی کە لە ڕێکەوتی (٢ی ٧ی ٢٠٢٤) بە ناوی (فەخری کەریم قاسم)، کە زیاتر لە چوار ساڵە پەیوەندی بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە، ئەم سایتە گومانلێکراوە، وەک ئەندامی جڤاتی گشتی و سەرکردەیەک لە گۆڕان سود لە ناو و پێگەکەی ڕابردوی بینیوە و بێ ئاگاداری خۆی زانیاریی لێوەرگیراوە و بڵاوکراوەتەوە.


‎بۆ هەمو لایەکی ڕوندەکەینەوە، کە ئەو هەواڵە ناڕاستە و ئەو ناوە نە ئەندامی جڤاتی گشتیە و نە ئەو لێدوانە لەگەڵ ئەو بەڕێزە وەرگیراوە، بەتایبەت کە لەبارەی پڕۆژەی (هەژماری من)ەوە، لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی رێکخەری ژوری یاسایی چۆمان محەمەد رەتکردووەتەوە، وە داواکارین سایتی (باس نیوز)، وەک پەیوەست بوون بە ئەخلاقیاتی کاری میدیایی و بەرپرسیارێتی ڕۆژنامەوانی، چیتر زانیاری هەڵە و بێ بنەما بەناوی ئەندامەکانی جڤاتی گشتی بڵاونەکاتەوە، بەپێچەوانەوە ناچارین ڕێکاری یاسایی دژیان بگرینەبەر.


جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
٤ی ٧ی ٢٠٢٤

425 جار خوێندراوەتەوە