منداڵێك دەكەوێتە ناو ئاوی زێی بچوكەوە و دەخنكێت

KNN : Kurdish News Network
04:25 - 04/07/2024
کوردستان
+
-

بەمەبەستی گەشتكردن خێزانێك لە كەركوكەوە سەردانی ئاوی زێی بچوك دەكەن، بەڵام منداڵێكیان دەكەوێتە ناو ئاوەكەوە و دەخنكێت.


هەواڵ: (KNNC)

 

پەیامنێری (كەی ئێن ئێن) رایگەیاند: بەمەبەستی گەشتكردن، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە خێزانیك لە شاری كەركوكەوە سەردانی ئاوی زێی بچوك دەكەن، بەڵام یەكێك لە منداڵەكانیان دەكەوێتە ناو حەوزێكی ئاوەوە و دەخنكێت.



ئاماژەی بۆ ئەوشكرد، دوای گەڕان بەدوای تەرمەكەیدا، لەحەوزەكەی ناحیەی پردێ دەریانهێنایەوە.



پەیامنێری (كەی ئێن ئێن) راشیگەیاند: لەماوەی دو مانگی رابردودا نۆ كەس لە شاری كەركوك خنكاون كە دوانیان ژن بون.

74 جار خوێندراوەتەوە