بەیانى ئەمڕۆ، تەرمى رۆژنامەنوس گوڵستان
تارا، لە پزیشکى دادى شارى سلێمانییەوە بەرەو سەکۆى ئازاد بەڕێکرا و لەلایەن هاوڕێ
و هاوپیشەکانییەوە دوا ماڵئاوایی لێکرا.
هەر لەو مەراسیمەدا تەرمى ئەو کچە
رۆژنامەنوسە بە ئامادەبونى کەسوکارەکەى بەرەو باتمانى باکورى کوردستان بەڕێکرا.
رۆژى 23ـى ئەم مانگە، بە درۆنى تورکیا
ئۆتۆمبێلى هەردو رۆژنامەنوس گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لەسەر رێگاى
سەیدسادق-هەڵەبجە بەئامانجگیرا و هەردو رۆژنامەنوس گیانیان لەدەستدا.
فۆتۆ/ بڕیار نامیق
465 جار خوێندراوەتەوە