وێنە؛ ژمارەیەک خێزانی باکوری کوردستان دوای 29 ساڵ رێگەیان پێدرا بگەڕێنەوە زێدی خۆیان

KNN : Kurdish News Network
03:27 - 22/10/2024
گەلەری
+
-

لە قەزای چوکورجای لە پارێزگای جولەمێرگ-ـی باکوری کوردستان، دوای 29 ساڵ ژمارەیەک هاولاتی بە مۆڵەتی تایبەت گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان بۆ کۆکردنەوەی هەنگوینی کوێستانەکان.

هەواڵ:KNNC

 

لە قەزای چوکورجا لە پارێزگای جولەمێرگ، ژمارەیەک خێزانی دانیشتوی ناوچەکە دوای 29 ساڵ بە مۆڵەتی قائیمقام گەڕانەوە بۆ گوندەکانیان کە پێشتر بەهۆی چەند روداوێکەوە ناوچەکەیان بەجێهێشتوە.

 

دانیشتوانی گوندی کاوشاک و کوخەکانی دەوروبەری کە سەربە قەزاکەن و دەکەوێتە سەر سنوری عێراق، لە ساڵی 1995دا  بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزیی ناوچەکەوە زێدی خۆیان بەجێهێشتوە، رویان کردوەتە ناوەندی شار و پارێزگا و قەزاکانی دەوروبەری.

 

دانیشتوانی ئەو ناوچانە کە لە شوێنی نیشتەجێبوونیان سەرقاڵی کاری هەنگەوانی و پیشەی جۆراوجۆرن، لە پاش گەڕانەوەی ئارامی و ئاسایش بۆ ناوچەکەیان لە پاش چەندین ساڵ توانیان ڕوو لە زێدی خۆیان بکەنەوە.

47 جار خوێندراوەتەوە