ئاگر لە پاڵاوگەیەکی ئێران کەوتەوە و بەهۆیەوە
پێنج کەس بونەقوربانی، دوای چەند کاتژمێرێک لە کەوتنەوەی، ئاگرەکە لەلایەن
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنتڕۆڵکرا.
هەواڵ:KNNC
بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە شاری شوشتەر سەربە پارێزگای
خوزستان لە باشوری ڕۆژئاوای ئێران، کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربون.
موحسین موسەوی، قایمقامی قەزای شوشتەر بە میدیا فەرمییەکانی ئێرانی
ڕایگەیاندوە، بارھەڵگرێکی نەوت خۆی بە کۆگایەکی ئەمبارکردنی بەنزیندا کێشاوە، لە ئەنجامدا
ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە قەزاکە کەوتوەتەوە.
باسی لەوەش
کردوە، دوای چەند کاتژمێرێک ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنتڕۆڵکراوە.
90 جار خوێندراوەتەوە