لە میانەی
سەردانەکانیدا بۆ وڵاتانی ناوچەکە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی
ئێران رایگەیاند، لە ئێستادا دانوستانەکانە ناراستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا ڕاگیراوە
و دیاریش نییە کەی دەستپێدەکاتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی تەسنیم لە
زاری عەباس عێراقچی وەزیرەی دەرەوەی ئێران بلاویکردەوە لە ئێستادا دانوستانەکانی تاران
و واشنتۆن کە لە مەسقەتی پایتەختی عومان ئەنجامدەردرا راگیراوە.
عێراقچی ئاماژەی بۆ ئەوە
کردوە، لە ئێستادا ئەو گفتوگۆیانە بە هۆی هەلومەرجی تایبەتەوە ڕاگیراوە
و دواتر تاران بریار دەدات ئەو وتوێژانە دەستپێبکاتەوە یا خود نا.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکراشی
کرد، سەردانەکەی بۆ عومان تەنها بۆ تاوتوێی پرسە نێودەوڵەتییەکان و
پەیوەندی دوقۆڵی نێوان تاران و مەسقەت بوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە
مانگەکانی رابردو ئێران و ئەمریکا بە شێوازی ناڕاستەوخۆ چەندین کۆبونەوەیان
لە مەسقەتی پایتەختی عومان ئەنجامداوە.
305 جار خوێندراوەتەوە