وەزیرى ئاسایشى
نیشتیمانى ئیسرائیل رایدەگەیەنێت؛ لەڕێی هێرشکردنەسەر ئێرانەوە، دەرفەتیان هەیە
سەرى مارەکە پان بکەنەوە.
هەواڵ:KNNC
ئیتمار بن غەفیر،
وەزیرى ئاسایشى نیشتیمانى ئیسرائیل رایگەیاندوە کە لەڕێی هێرشکردنەسەر ئێرانەوە
دەتوانن سەرى مارەکە پان بکەنەوە و بنیامین نەتەنیاهۆى سەرۆک وەزیرانیش کاردەکات
لەسەر دەرکردنى بڕیارێکى ئازایانە.
هەروەک رۆژنامەى
واشنتۆن پۆستى ئەمەریکى لە زارى چەند بەرپرسێکى ئیسرائیلەوە رایگەیاندوە کە
نەتەنیاهۆ ئامادەیی خۆى بۆ وەڵامدانەوەى ئێران گەیاندوەتە ئەمەریکا و وتویەتى: لە
ئامانجە سەربازییەکان دەدەم نەک ئەتۆمی و نەوتییەکان.
جەختیشکراوەتەوە کە
وەڵامەکەى ئیسرائیل پێش بەڕێوەچونى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەبێت لە 5ـى
ئۆڤەمبەر.
تا ئێستاش دۆخى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ناجێگیرە،
گرژییەکان بەردەوامییان هەیە و شەڕ لە ناوچەکە ساڵێکە درێژەى هەیە، ئیسرائیل لە
لوبنانەوە هێرش دەکاتەسەر حیزبوڵا و لە غەززەش بزوتنەوەى حەمماس، لە ئێستاشدا هەڕەشەکانى
بۆ وەڵامدانەوەى ئێران درێژەیان هەیە.
302 جار خوێندراوەتەوە