بومەلەرزەیەکى بەهێز باکورى کوردستانى هەژاند

KNN : Kurdish News Network
11:19 - 16/10/2024
کوردستان
+
-

کەمێک بەرلە ئێستا بومەلەرزەیەک باکورى کوردستانى هەژاند، ئافاد دەڵێت: گوڕەکەى 5.9 پلە بوە و لە قوڵایی 10.7 کیلۆمەتر رویداوە.



هەواڵ:KNNC


بومەلەرزەکە کاتژمێر 10:46 خولەک لە ناوچەى قەڵا لە مەڵاتیاى باکورى کوردستان رویداوە، لە باکورى کوردستان لە شارەکانى خارپێت و مەڕش و سەمسور و ئامەد هەستى پێکراوە، لە هەرێمى کوردستانیش لە شارى دهۆک و لە بەشێکى رۆژائاواى کوردستان هەستپێکراو بوە.



ئافاد دەڵێت: چەقى بومەلەرزەکە پارێزگاى مەلەتى باکورى کوردستان بوە، گوڕەکەى 5.9 بوە و لە قوڵایی 10.7 کیلۆمەترەوە رویداوە.



لەبارەى زیانەکانەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە، سەرۆکى پەرلەمانى تورکیاش دەڵێت: سەرجەم تیمە پەیوەندیدارەکان خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشییەوە.


177 جار خوێندراوەتەوە