ركابەریكردنی كریستیانۆ و مێسی لەبەرە جیاوازەكاندا بەردەوامە

KNN : Kurdish News Network
04:39 - 17/10/2024
وەرزش
+
-

كریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوەنی زۆرترین داهاتی داراییە لە ئەمساڵدا، لەو ڕوەوە پێشی لیۆنێل مێسی داوەتەوە.

 

 

وەرزش:KNNC

 

ركابەری نێوان كریستیانۆ و مێسی بەردەوامەو بە پێی ریزبەندیەكی ئاژانسی فۆربسی ئەمریكی هەردو ئەستێرە خاوەنی زۆرترین داهاتی دارایین، سەرەڕای ئەوەی ئەوروپاشیان بەرە و سعودیەو ئەمریكا بەجێهێشتوە.

 

ئاژانسی فۆربس بڵاویكردۆتەوە داهاتی كریستیانۆ لە 2024دا 262 ملیۆن یۆرۆ بوەو لە پلەی یەكەمی خاوەن زۆرترین داهاتدایە بەراورد بە یاریزانەكانی تۆپی پێ.

 

داهاتی مێسیش 124 ملیۆن یۆرۆیە لە ئەمساڵدا، واتە داهاتی كریستیانۆ دو هێندە لە داهاتی ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە زیاترە.

 

نێیمار دا سیلڤای بەرازیلیش كە یاریزانی یانەی هیلالی سعودیە بە داهاتی 101 ملیۆن یۆرۆ خاوەن سێیەم زۆرترین داهاتی داراییە.

 

 

هاوكات كەریم بنزیمای هێرشبەری یانەی ئیتیحادی سعودیە داهاتەكەی لە ئەمساڵدا 95 ملیۆن یۆرۆ بوەو لە ریزبەندیەكەدا لە پلەی چوارەمدا ناوی هاتوە.

 

كیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی ریاڵ مەدریدیش لە ساڵی 2024دا 82 ملیۆن یۆرۆ چۆتە سەر هەژمارە بانكیەكەی و بەگوێرەی ریزبەندیەكەی ئاژانسی فۆربس لە پلەی پێنجەمدایە.

45 جار خوێندراوەتەوە