خۆرخی ڤاڵدانۆی ئەفسانەی پێشوی ریاڵ مەدرید
چانسی ئەو یانەیە بۆ بردنەوەی كلاسیكۆی خولی ئیسپانیا بەكەم دەبینێت.
وەرزش:KNNC
لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرت خۆرخی ڤاڵدانۆ
لە بارەی كلاسیكۆی شەممەی داهاتوەوە قسەی كرد و وتی: چانسی ریاڵ مەدرید بۆ بردنەوەی
یارییەكە لە بارسێلۆنا كەمترە، هەرچەندە یارییەكە لە یاریگای خۆیدایە.
ڤاڵدانۆ وتی: ریاڵ مەدرید بەمەرجێك یارییەكە دەباتەوە
كە لە ئێستا باشتر یاری بكات و بارسێلۆناش ئاستی دابەزێت، ئەو كاتە كەتیبەكەی ئەنچیلۆتی
سەركەوتن بەدەستدەهێنێت.
لەكۆتایدا ڤاڵدانۆ تیشكی خستەسەرئەوەی بارسێلۆنا
ئاستی باشترە، ئەوەش ئەگەرەكانی سەركەوتنی لە كلاسیكۆدا زیاتر كردوە.
كلاسیكۆی قۆناغی چونی لالیگا شەممەی داهاتو
كاتژمێر 10 بەكاتی هەولێر لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.
115 جار خوێندراوەتەوە